٢٠ شوبات ٢٠٢١ - ١٢:٢٣
هاتوچۆی موسافر لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشانەوە قەدەغە کرا

پارێزگاری کرماشان ڕایگەیاند: بە مەبەستی ڕێگری لە تەشەنە سەندنی کۆرۆنای گۆڕدراو لە پارێزگا، لە ئەمڕۆوە هاتوچۆی موسافر لە پێنج سنووری فەرمی ئەو پارێزگایەوە لەگەڵ بەغدا قەدەغە کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ هووشەنگ بازوند پارێزگاری کرماشان، ڕایگەیاند: ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕدراو لە وڵاتانی ناوچەکە تەشەنەی کردووە و لە ئەم پێوەندییەدا ئەبێ ڕێکاری جیدی بگرینە بەر.

ناوبراو زیادی کرد: لە هەمان پێوەندیدا ئەمڕۆ هاتوچۆی موسافر لە پێنج سنووری فەرمی پارێزگاوە لەگەڵ وڵاتی عێراق قەدەغەیە.

پارێزگاری کرماشان وتیشی: هاتوچۆی بارهەڵگری گواستنەوەی کاڵا هێشتا بە لەبەرچاو گرتنی پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان ئەنجام دەدرێت.

342/